فڕانکفۆرت بەبێ بوونی هیچ شکستێک بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی یۆرۆپالیگ

لە خولی ئەوروپا فرانکفۆرت بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە رینجەرزی بردەوە و بۆ دووەمجار نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاری کۆتایی خولی ئەوروپا، هەردوو یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانی و گلاسکۆ رینجەرزی سکۆتلەندی لە یاریگای لاکارتۆخا لە ئیسپانیا رووبەڕووی یەکبونەوە.

لە تایمی یەکەمدا هیچ کام لە هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و ئەو تایمە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 57 جۆ ئاریبۆ گۆڵێکی بۆ رینجەرز کرد و دواتر لە خولەکی 69 سانتۆس بۆری گۆڵی یەکسانی بۆ فرانکفۆرت کردەوە و یاریەکە چوە تایمی زیادکراو، لە دوو تایمی زیادکراویشدا ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە وچوە لێدانە یەکلاکەرەوەکان.

فرانکفۆرت لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا بە ئەنجامی پێنج بە چوار لێدان یاریەکەی لە رینجەرز بردەوە.

بەم ئەنجامە، ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ دووەمجار لە مێژوویدا نازناوی خولی ئەوروپای بەدەستهێنا، گلاسکۆ رینجەرزیش نەیتوانی ببێتە خاوەنی یەکەم نازناوی خولەکە.

پەیوەندیدار