وەزارەتی ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی دووشەممەی رابردوو کە خۆڵبارین تەواوی وڵاتی گرتەوە خراپترین پیسبوونی خۆڵاوی بووە لە جیهاندا و دەڵێت: تەنها لە ئاسمانی بەغدای پایتەخت، نزیکەى 60 تۆن خۆڵ باریوە.
سەباح حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستن لە وەزارەتی ژینگەی عێراقی راگەیاند: لە ڕۆژی دوشەممەی رابردو عێراق رووبەڕووی گەورەترین پیسبوونى کەشوهەوا لە جیهاندا بوەوە.، بەشێوەیەک لە دوشەممەوە تا ئەمڕۆ تەنها لە ئاسمانى بەغداد 60 تۆن خۆڵ باریوە.
هاوکات باسی لە هۆکارەکانی خۆڵبارینی عێراق کرد و وتی،” زۆربەی شەپۆلەکانی خۆڵبارین لەدەرەوەی عێراقەوە دێن و زۆری وشکەساڵی و بە بیابانبوون، کەمی پشتێنی سەوزایی کە ماوەیەکی زۆرە پشتگوێ خراوە لەهۆکارەکانی خۆڵبارین”.
ئاشکراشیکرد کە وەزارەتی ژینگە، “پێشنیاری دروستکردنی پشتێنی سەوزایی کردووە، ئەوەش تەنها بەرگریی لێ دەکات نەک رێگریی تەواو”..