ئیسرائیل تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی ڤایرۆسی مه‌یموونی له‌ وڵاته‌كه‌ی ڕاگەیاند

ئیسرائیل یەکەمین حاڵەتی ڤایرۆسی مەیمونی تۆمارکرد کە پیاوێکە لە ئەوروپاوە گەڕاوەتەوە.

نەخۆشخانەی ئیچیلۆڤ لە تەلئەبیب رایگەیاند: پیاوێکی (30) ساڵ دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی وەکو یەکەمین حاڵەتی نەخۆشی مەیمون لە نەخۆشخانەکەمان و ئیسرائیل دەستنیشان کرا.
بەپێی دوایین راپۆرت، ئەو نەخۆشییە لە هەشت وڵاتی ئەوروپی بڵاوبوەتەوە و تەندروستی جیهانیش هۆشداری دەدات بە کۆنەبونەوە و دروست نەکردنی قەرەباڵغی بۆ رێگری کردن لە گواستنەوە و توشبون بەو نەخۆشییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو نەخۆشییە زۆر مەترسیدار نییە و یەکەم جار لە ناوەڕاست ورۆژئاوای ئەفریقاوە سەریهەڵداوە.
نەخۆشی مەیمونی لە ساڵی (1958) دۆزریاەوە و یەکەمین حاڵەتی ئەم نەخۆشییە لە ساڵی (1970) لە کۆماری گۆنگۆ دەستنیشان کرا. ئەو نەخۆشییە بەهۆی ڤایرۆسێکەوە لە ئاژەڵێکی نەخۆشەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە. ئەگەر ئاژەڵەکە گازی لە مرۆڤەکە گرت یاخود دەستت بەر شلە و ئیفرازات (خوێن و لیک و جەراعەت) و برینی ئاژەڵەکە بکەوێت

پەیوەندیدار