لە میسر مۆبایل لە گەدەی گەنجێك دەرهێندرا

تیمێكی پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ی “به‌نها” له‌ میسر توانیان ژیانی گه‌نجێكی 25 ساڵ له‌ مردن رزگار بكه‌ن و مۆبایلێك له‌ناو گه‌ده‌ی ده‌ربهێنن.

تیمه‌كه‌ رایانگه‌یاند، گه‌نجێك به‌هۆی ژانێكی زۆر له‌ گه‌ده‌ی، گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان و به‌په‌له‌ پشكنینی بۆ كراوه‌، دوای پشكینی ده‌ركه‌وتووه‌، ته‌نێكی نامۆ له‌ ناو گه‌ده‌ی هه‌بووه‌، بۆیه‌ به‌ خێرایی براوه‌ته‌ هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ری.

یه‌كێك له‌ پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی “به‌نها” ئاشكرای كرد، دوای ئه‌و گه‌نجه‌كه‌ خراوه‌ته‌ ژێر نه‌شته‌رگه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نه‌ نامۆكه‌ی له‌ گه‌ده‌یدا ده‌ربهێنرێت، ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ ئه‌و ته‌نه‌ نامۆیه‌ مۆبایله‌ و له‌ ناو كیسێكی نایلۆنی ره‌ش پێچراوه‌.

پزیشكه‌كان به‌ هه‌بوونی مۆبایلێك له‌ ناو گه‌ده‌ی ئه‌و گه‌نجه‌ سه‌رسامبوون و تاساون، به‌ڵام هۆكاره‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه‌، چۆن و بۆچی مۆبایل له‌ناو گه‌ده‌یدا هه‌بووه‌.

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی “عه‌ره‌بیه‌”، ئه‌مه‌ سێیه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ چه‌ند مانگێكدا، كه‌ له‌ میسر مۆبایل له‌ سك ده‌ربهێنرێت.

پەیوەندیدار