بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی كەشوهەوای رۆژانی شەممەو یەكشەممەی بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكەی كەشناسی، لەپارێزگاكانی هەولێر، كەركوك، سلێمانی و هەڵەبجە، بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ یەكشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبونی تۆزێكی سوك و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت، تەنها لە پارێزگای هەولێر لە پاشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممەوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەكە هەور.
لە پێشبینیەكەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستاندا سەبارەت بە پارێزگای دهۆك بڵاویكردووەتەوە كە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابونی هەندێك هەور و رۆژی یەكشەممە لەپاش نیوەڕۆوە دەگۆڕێت بۆ هەورو هەوری تەواو، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت، لەسەرجەم پارێزگاكانیش مەودای بینین لەنێوان 6 بۆ 10 كیلۆمەتردا دەبێت.
لەلایەكی ترەوە بەپێی پێشبینیەكانی دەستەی كەشناسی عیراق، لە شەوی دووشەممەوە خۆڵبارینی چڕ عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو پلەكانی گەرماش دادەبەزن.