ھێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی چهكدارانی داعش لە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق دەستپێکرد.
دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند کە ھێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بە ئامانجی کێوماڵکردنی زورگەکانی عەتشانە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەست پێ کردووە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، کۆتایی هێنانە بە شانە نووستووەکانی رێکخراوی چهكداری داعش لە ناوچەکە.