بەپێی سەرچاوەیەکی ڕەسمی لەتونس، دوای نوقم بوونی بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران لە نزیک کەناری سەفاقس لە باشووری ئەو وڵاتە، دەسەڵاتدارانی تونس 4 تەرمیان لە ئاوەکە دەرهێنا و 44 کۆچبەری نایاساییان ڕزگارکرد و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی دەیان كۆچبەركە بێسەرو شوێنن.
سەرچاوەکە گوتی: ئەو بەلەمەی کە نزیکەی 58 کۆچبەری هەڵگرتبوو لە نزیک کەناراوەکانی لوزەی پارێزگای سەفاقس نوقم بوو، كە لەلایەن پاسەوانانی دەریاییەوە دۆزراونەتەوە،
گوتیشی: هەموو کۆچبەران توونسین و خەڵکی پارێزگاکانی سەفاقسن (لە جیتوب و مەهدیە و منستیر (لە ڕۆژهەڵات) و ناوچەكانی دەورووبەرن.
سەرچاوەکە هۆکاری نقومبوونی بەلەمەکەی ئاشكرانەكردووە، وەزارەتی ناوخۆی تونس لە ساڵی 2021دا 20 هەزار و 616 کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکردووە کە 10 هەزار و 371 پەنابەری بیانیی تێدابووە کە زۆربەیان خەڵکی بیابانی ئەفریقا بوون