بە بەشداری زیاتر لە ١٧ ملیۆن دەنگدەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئوسترالیا بەڕێوەچوو و بە پێی ئەنجامە بەراییەکانیش ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
بەپێیی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی لیبراڵی ئوسترالی دەسەڵاتدار زۆرینەی پەرلەمانی لەدەستداوە، پارتی کرێکارانیش دوای دەیەیەک لە ئۆپۆزسیۆن بوون، بە بەدەستهێنانی ٧٢ کورسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و تەنیا پێویستی بە چوار کورسی دیکەیە بۆ ئەوەی بتوانێت حکومەت پێکبهێنێت.
ڕۆژیک پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانیش ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئوسترالیا داوای لە دەنگدەرانی وڵاتەکەی کرد دەرفەتێکی پێبدەن بۆ ئەوەی پلانی خۆی بۆ باشترکردنی رەوشی ژیانی هاوڵاتیان جێبەجێ بکات.
هاوکات سکۆت مۆریسن، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، دانی بە شکستی خۆی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی وڵاتەکەیدا نا.
ژمارەی کورسیەکانی پەرلەمانی ئوسترالیا ١٥١ کورسیە و هەرسێ ساڵ جارێک هەڵبژاردنەکان بەڕێوەدەچێت، سەرۆک وەزیرانیش لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێت.