بەرپرسێکی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرەڕای دووپاتکردنەوەی بەردەوامیی پشتیوانییەکانی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ دڵنیابوون لە تێکشکاندنی یەکجارەکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، لەهەمان کاتیش‌دا رایگەیاندووە کە واشنتۆن هانی لایەنە کوردییەکانی سوریا دەدات دەست بە دانوستانەکانیان بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ ئیدارەدانی هاوبەشی ناوچەکە بکەنەوە.
بەگوێرەی پێگەی “عەرەبی ئەلجەدید”، ئیتان داس گۆڵدریچ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ دۆسیه‌ی سوریا‌و وڵاتانی شام له نوسینگه‌ی كاروباری رۆژهه‌ڵاتی خواروو رایگەیاندووە کە ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له هاندانی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی لایەنە کوردییەکانی سوریا بەمەبەستی سەقامگیریکردنی هەرێمەکە.
مانگی ئازار رابردووش ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە لەلێدوانێکدا وتی: “له‌گه‌ڵ زه‌هره بێڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی سوریا‌و عێراق له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەمەریکا و جین گافیتۆ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباری عێراق و ئێران، گه‌شتێكمان بۆ ناوچه‌كه کردن به مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی یه‌كگرتویی لایەنە كوردییەکان.”
گۆڵدریچ بە رۆژنامە عەرەبییەکەی وتووە:له باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بەمەبەستی تاوتوێكردنی دۆخی ئابوری و سه‌قامگیری هه‌رێمەکە و شه‌ڕی به‌رده‌وام دژ به داعش، چاومان به هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده)و ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی (ئه‌سه‌ده) كه‌وت.”
وتوشیەتی: “په‌یوه‌ندییه لایەنە كوردییەکان له ناوخۆدا، به‌شێك بوون له‌و گفتوگۆیانەی لە عێراق و سوریا ئەنجامیانداون”.
لە ڕووی ئابورییشەوە، گۆڵدریچ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا هەوڵدەدات بارودۆخی ئابووری لە ناوچەکانی رۆژئاوای كوردستان و باکووری ڕۆژئاوای سوریا لە ڕێگەی مۆڵەتی گشتی ژمارە 22 بۆ وەبەرهێنانی کەرتی تایبەت باشتر بکات.”
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا وه‌زاره‌تی گەنجینەی ئەمه‌ریکا به بڕیارێك ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان و باكووری رۆژئاوای سوریای له سزاكانی قه‌یسه‌ر بەدەرکرد، كه به‌سه‌ر رژێمی سوریادا سه‌پێنراوه، بەڵام ئەو بەدەرکردنەی ئه‌مه‌ریكا ناوچه‌كانی ئیدله‌ب و عەفرینی نه‌گرتەوه كه له ژێر هه‌ژموونی توركیادان.
به‌پێی رێگه‌پێدانه‌كه، له بواره‌كانی کشتوکاڵ، پەیوەندییەکان، ژێرخانی کارەبا، دارایی، وزەی پاک، گواستنەوە، عەمبارکردن، بەڕێوەبردنی ئاو و پاشماوە، خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکان، پەروەردە، بەرهەمهێنان و بازرگانی لەخۆدەگرێت و كۆمپانیا بیانییەكان ده‌توانن له‌و بوارانه‌دا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، كه پێشتر ئه‌و كاره قه‌ده‌غه‌كرابوو.