وەزارەتی تەندروستی ئاماری توشبوانی تای خوێنبەربونی راگەیاند

وەزارەتی تەندروستی ئاماری توشبوانی تای خوێنبەربونی لەعیراق راگەیاند.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاندوە، كۆتا ئامار كە لەلایەن ناوەندی كۆنترۆڵی نیشتمانی بۆ نەخۆشیە گوازراوەكان بەدەستیانگەیشتوە نزیكەی 96 توشبوی نوێ تۆمار كراون كە پشكنینەكانیان پۆزەتیڤن.
راشیگەیاندوە، كۆی ئەوانەشی گیانیانلەدەستداوە 18 هاووڵاتین زیاتر لەنیوەی توشبوانیش چاكبونەتەوە، ژمارەی توشبوان لەمساڵدا بە بەراورد بەساڵانی پێشوو زیاترە، ئەم نەخۆشیە نوێ نییە لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی رابردوەوە هەیە، بەڵام ساڵانە رێژەی توشبوان زیاتر دەبن، بەڵام ئەمساڵ زۆر زیاتر بوە.
وتەبێژی تەندروستی عیراق ئاماژەشیكردوە كە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ روبەڕوبونەوەی زیاتر تەشەنەسەندنی نەخۆشیەكەو رێوشوێنەكانی بۆ رێگرتن لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەكان و هۆشداریدان بە خاوەن ماڵاتەكان چڕكردۆتەوە.

پەیوەندیدار