ئاوڵەی مەیمون چییە؟ تاچەند پەیووەندی بە هاورەگەزخوازییەوە هەیە؟

ئاوڵەی مەیمون نەخۆشییەکی مرۆژەڵیە لە ئاژەڵەوە دەکۆێزرێتەوە بۆ مرۆڤ بەتایبەت لە مەیموندا، یەکەم جار لەساڵی 1950 لە دانیمارک لەمەیمونی تاقیگە دواتر لە ساڵی 1970 یەکەم حاڵەت لە مرۆڤدا تۆمارکرا لە وڵاتی کۆنگۆ کە هەمان وڵاتە نەخۆشی تای خوێن بەربونی تێدا تۆمارکرا و دواتر لەساڵی 2003 بەشێوەی پەتا تۆمارکرا، لەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەناو ئاژەڵی قرتێنەری جوانی وەکو هامستەر لەمانگی پێنج 2022 جارێکی کە لە ئەمەریکا و بریتانیاو ئوستوالیا بڵاوبۆوە وتائیستا 111 کەس تۆمارکراوە ولە 12 وڵات بڵاوبۆتەوە

چۆن_توشدەبین؟
رێگای سەرەکی توشبون مرۆڤ بۆ مرۆڤ بریتییە لە رێگای برینی پێست ئەگەر زۆر بچوکیش بێت وهەوەها لەچاوەوە ودەم وماچکردن و لەڕێگەی سێکسیش، هەندێک جار لە رێگەی هەناسە کاتێک لێک نزیکبونی زۆر لەگەڵ کەسی توشبو لەئاژەڵ بۆ مرۆڤ لەرێگەی گازگرتن یان جرنوق لە ئاژەڵی توشبو

نیشانه‌كانی_چین؟
تا، سەرئێشە، هەستکردن بەهیلاکبون وهەوکردنی گرێلیمفاوییەکان و دواتر دەرکەوتنی زیپکە و تلۆقی بچوک لەسەر دەموچاو کە شێوەکەی وەکو نەخۆشی  درکەومێکوتە و دواتر بڵاودەبێتەوە بەهەمو لەش، لە نیشانەکانین.

تلوقەکان ئاوێکی رونی تێدایە دواتر دەبێتە کێم و ئەتەقێت و دەبێتە برین

تاچەند پەیوەندی بە هاورەگەزخوازییەوە ‌هەیە؟

ئەم نەخۆشییە پەتایی نیە و زۆر بە نزیکبونەوە دەگوێزرێتەوە لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ بەتایبەت رێگەی سێکسیەوە، ئەگەر هاورەگەزبازی بێت یان سێکسى رەگەزی جیاواز، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوەی ئێستا لە ئەوروپا وئەمەریکا بڵاوبۆتەوە لەناوهاورەگەزخوازاندا پێدەچێت گۆرانکاری رویدابێت لەڤایرۆسەکە یان لەبەر ئەوەی ئەو جۆرە مرۆڤانە زۆر تێکەڵن و لەوڵاتانی کەش تێکەڵ بەیەک دەبن بەئاسانی نەخۆشی بڵاودەبێتەوە لەناویانا و بەبۆچونی من ئەگەر هەیە سێکسکردن لەگەڵ ئاژەڵ هۆکارێکی کەیە بۆ بڵاوبونەوە کە لەهەندێک وڵاتی ئەوروپی بڵاوە.

بەپێى وتەی سەرۆکی دەزگای تەندروستی بەریتانی کە سەرجەم ئەوانەی توشبون هەمویان هاورەگەزخوازان، بۆیە پێدەچێت گۆرانکاری رویدابێت لەجۆری ڤایرۆسەکە و پێویستە چاوەرێی شیکارییەکان بین.

بەڵام لە وڵاتەکانی وەک فەرەنسا و ئەڵمانیا، ئەوانەی توشبون لە وڵاتی کە گەراونەتەوە کەنەخۆشیەکەی تێدا بڵاوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە هاورەگەزخوازی دەرچونە لەسروشت وئەگەر نەخۆشی نوێش بڵاونەکاتەوە خودی خۆی نەخۆشییەکی کوشندەیە.

بەگشتی بەئاسانی بڵاونابێتەوەو لەو باوەرەدا نیم ببێتە پەتایەکی جیهانی، چونکە لێکچونێک هەیە لەگەڵ ئاوڵەی مرۆڤ وهەمو جیهان کوتراوە دژی جۆری دوەم وبەرگری باش دەدات.

پرۆفیسۆری یاریدەدەر
دکتۆر عوسمان جمال
پسپۆری نەخۆشییە مرۆژەڵیەکان

bestun latef

پەیوەندیدار