دوای ئەوەی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران سکاڵایەکی یاسایی لەسەر پەرلەمانی کوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمارکرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو لەبەرئەوەی ھەرێمی کوردستان دەستووری نییە، نابێت پەرلەمان و دامەزراوەی یاسایی ھەبێت.
لە دانیشتنی رۆژی یەک شەممە دادگا فیدراڵی عێراق، بە ئامادەبونی تیمی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەر ئەو سکاڵایە کرد، دواتر دادگا سکاڵاکەی لەبەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان رەتکردەوە و رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان بەپێی دەستووری عێراق مافەکانی دیاریکراوە و پەرلەمانی کوردستانیش توانای دەرکردنی یاسای لەچوارچێوەی ھەرێمی کوردستان ھەیە.