رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە بارەی رەوشی کۆچبەران ھۆشداریی دەدات و دەڵێت، بەھۆی جەنگی روسیا و ئۆکراین ژمارەی ئاوارەکانی لەسەر ئاستی جیھان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردوە.
نەتەوەیەکگرتوەکان لە ئامارێکدا ئاشکرایکردوە، لەسەر ئاستی جیھان زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن کەس ئاوارەبوون، ئەوەش بۆ جاری یەکەمە ژمارەی ئاوارەکان ئەو ئاستە تۆمار بکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کەسانە بەھۆی جەنگ و توندوتیژی و پێشێلکارییەکان ئاوارە بوون، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١یش، لەسەر ئاستی جیھان ٩٠ ملیۆن کەس ئاوارەبوون، بەڵام لەمساڵدا ١٠٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە.