گاردیانی بەریتانی : زیاترله‌ 50 شاره‌زا و دروستکەری بۆمبی به‌رمیلی له‌ سوریاوه‌ چونه‌ته‌ رووسیا

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ورووپا رایانگه‌یاندووه‌، زیاترله‌ 50 شاره‌زا و ته‌كنیككاری بۆمبی به‌رمیلی له‌ سووریاوه‌ چوونه‌ته‌ رووسیا بۆ پاڵپشتیكردنی سوپای رووسیا له‌ جه‌نگی سه‌ر ئۆكرانیا.

رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له‌ ئه‌فسه‌رانی هه‌واڵگری ئه‌ورووپاوه‌ گواستوویه‌تییه‌وه‌، زیاتر له‌ 50 شاره‌زا و دروستكه‌ری بۆمبی به‌رمیلی له‌ سووریا چوونه‌ته‌ رووسیا كه‌ سه‌رجه‌میان شاره‌زا و ئه‌زمونداری دروستكردنی مۆمبی به‌رمیلی بوون له‌ سوریا كه‌ رژێمی ئه‌و وڵاته‌ له‌میانه‌ی جه‌نگی ناوخۆیی ده‌یان ساڵه‌ به‌كاریهێناوه‌ و ده‌یان شاری وێرانكرد و كاره‌ساتی دروستكرد.

به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌ گومان ده‌كرێت له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ به‌كاربهێنرێن بۆ دروستكردنی بۆمبی به‌رمیلی به‌ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی له‌ جه‌نگی سه‌ر ئۆكرانیا.

هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌ پێناچێت بۆمبی به‌رمیلی وه‌ك ئه‌وه‌ی رژێمی سووریا سودی لێوه‌رگرت له‌ جه‌نگی ناوخۆیی ـدا، له‌ جه‌نگی ئۆكرانیا بۆ سووپای رووسیا سودی هه‌بێت، چونكه‌ سوپای ئۆكرانیا خاوه‌نی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی و چه‌ندین چه‌كی پێشكه‌وتووه‌ كه‌ ده‌توانێت ئه‌و هه‌لیكۆپته‌رانه‌ بخاته‌ خواره‌وه‌ كه‌ هه‌ڵگری بۆمبی به‌رمیلین.

پەیوەندیدار