ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، گروپێكی له‌یاسابه‌ده‌ر به ناوی هه‌یئه‌ی ته‌نسیقی هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ش نوێ نین و به‌كرده‌وه‌ش تا ئێستا ئه‌وه‌ی له توانایاندا بوه به فیتی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان كردویانه و ده‌شڵێت، “هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه كیانێكی ده‌ستوریی ناو عێراقه، باجێكی قورسی ده‌بێت”.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، “گروپێكی له‌یاسابه‌ده‌ر به ناوی هه‌یئه‌ی ته‌نسیقی موقاوه‌مه‌ی عێراقی، كه لامان ڕون و ئاشكرایه له لایه‌ن چ كه‌سانێكه‌وه هان ده‌درێن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی بێ بنه‌مایان هه‌ڵبه‌ستوه و هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن”.
راشیگه‌یاندوه، “ئه‌م هه‌ڕه‌شانه نوێ نین و به‌كرده‌وه‌ش تا ئێستا له ناوچه جیاجیاكانی عێراق ئه‌وه‌ی له توانایاندا بوه به فیتی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان كردویانه و به‌رهه‌میان بۆ عێراق ته‌نیا وێرانكاری و ئاژاوه بوه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه كیانێكی ده‌ستوریی ناو عێراقه، باجێكی قورسی ده‌بێت، ئه‌وان له مێژو وانه‌یان وه‌رنه‌گرتوه ئه‌گه‌رنا ده‌یانزانی كه هێزی گه‌وره‌تر و پڕچه‌كتر له ئه‌وانیش نه‌یتوانیوه ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان ببه‌زێنێت”.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردوه، “ئه‌م گروپه له‌یاسابه‌ده‌رانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و ئاسایشی عێراق و هه‌ر ئه‌وانن زه‌مینه‌یان بۆ گه‌شه‌كردنی تیرۆر و هزری توندڕه‌وی خۆش كردوه، سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی كاری هاوبه‌شن له دژی تیرۆریستان و ئه‌م گروپانه‌ش سه‌رقاڵی فیتنه و ئاژاوه‌گێڕی و وێرانكارین، حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌رپرسه سه‌روه‌ریی عێراق بپارێزێت و ئاستێك بۆ ئه‌م سه‌ره‌ڕۆیی و دوژمنكارییانه دابنێت”.