بە درۆن هێرشكرایە سەر بنكەی سەربازی ڤیكتری لە بەغداد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغداد و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبو.
سایتی سۆمەرییە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردوەتەوە،” بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی کە بنکەی سەربازی ڤیکتۆریا لەناو فڕۆکەخانەکە کردوەتە ئامانج”.
رونیشیکردوەتەوە،” لەکاتی هێرشەکەدا زەنگی ئاگادارکردنەوەی فڕۆکەخانەکە لێدراوە، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوە”.
ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەمساڵدا لەرێگەی موشەکەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەکە، کە ژمارەیان شەش موشەک بوە و یەکێک لە موشەکەکانیش نزیک سەکۆی بەشی مەدەنی کوتوەتەخوارەوە و یەکێکی دیکەش لە موشەکەکان ڕاستەوخۆ بەر فڕۆكەیەكی مەدەنی كەوتوە و زیانی پێگەیاندوە”.
هاوكات چوار موشەكی دیکەی نەتەقێنراویش لە دەوروبەری فڕۆكەخانە دۆزرانەوە و سیستەمی موشەکی بەرگریی فڕۆکەخانەکەش توانی بەرپەرچی چەند موشەکێک بداتەوە.

پەیوەندیدار