كەشناسی هەرێم زانیاری نوێی لەبارەی خۆڵبارینەكە بڵاوكردەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی پێشبینیه‌كانیش، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا كاریگه‌ری خۆڵبارینه‌كه‌ كه‌متر ده‌بێته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان تۆز و خۆڵ ده‌بێت له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا ئاستی خۆڵبارین كه‌متر ده‌بێت و مه‌ودای بینینی له‌نێوان 2-5 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی تۆز و خۆلێكی سوك، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای سلێمانی ئاسمان تۆز و خۆڵ ده‌بێت به‌ درێژایی كاته‌كاندا و مه‌ودای بینینیش له‌نێوان 1-4 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان تۆز و خۆڵ ده‌بێت له‌ دوایی نیوه‌ڕۆوه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ی كه‌مده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی تۆز و خۆڵ له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور كاریگه‌ری خۆڵبارین كه‌مده‌بێته‌وه‌، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت ئه‌گه‌ری تۆزیكی سوك هه‌یه‌ له‌هه‌ندێك ناوچه‌.

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای كه‌ركوك ئاسمان تۆز و خۆڵ ده‌بێت به‌ درێژایی كاته‌كان، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ ئاسمان تۆز و خۆڵ ده‌بێت ئاستی خۆڵبارێن كه‌متر ده‌بێت به‌راورد به‌ رۆژی پێشوتر و مه‌ودای بینینش له‌نێوان 1-4 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاسمان تۆز و خۆڵ ده‌بێت له‌ كاته‌كانی ئێواره‌دا كاریگه‌ری كه‌متر ده‌بێت و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروسبونی تۆز و خۆڵێَكی سوك.

پەیوەندیدار