دەوڵەتی بەریتانیا فشارێكی زۆری لەناو پەنابەرانی كورد لەو وڵاتە دروست كردووە بەهۆی بڕیاری دیپۆرتكردنەوەی دەیان و سەدان پەنابەری كورد. ئێمە بۆچونمان وایە شام شەكرەو بەڵام وڵات شیرینترە، لەگەڵ دیاردەی كۆچ نین و كوردستان وڵاتێكی دەوڵەمەندی وایە دەبێت خەڵك بێت لێرە كار بكات، نەوەكو گەنجانی ئێمە كۆچ بكەن بۆ وڵاتان و غەریبی.
بەداخەوە سیستەمی سیاسی و ئیداری و حوكمڕانی ئێمە وایكردووە گەنجان هیوایان نەمێنێت و نیشتمان جێبهێڵن. ئێستاش دوای ئەوەی چەندین جار روبەروی مەرگی راستەقینە بونەتەوە بەهەر دەردەسەری و نامرادیەك بێت گەیشتون بە بەریتانیاو وڵاتانی دیكەی ئەوروپا.
بەڵام خەریكە جارێكی دیكە نائومێد دەكرێنەوە. بۆیە ئێمە لە مەكتەبی جەماوەریەكانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان داوا دەكەین حكومەتی هەرێمی كوردستان نەچێتە ژێر بەرپرسیاریەتی ئەم بڕیارەو هەموو هاوكاریەكی پەنابەرانی كورد بكات. هاوكات هاوكارو هەماهەنگ بێت لە رێگای نوێنەرایەتی ودەزگا پەیوەندیدارەكانی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە.
A : bestun latef