به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگه‌یاند، نرخی تابلۆ نوێیه‌كه‌ی ئۆتۆمبێل 50.000 (په‌نجا هه‌زار) دیناره، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه ئه‌و نرخه بگاته 120.000 (سه‌دو بیست هه‌زار) دینار، بۆ ماوه‌ی 10 (ده) ساڵیش كاری پێده‌كرێت.
لیوا تارق ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی گشتی عێراق رایگه‌یاند، “هه‌مو تابلۆكانی ئۆتۆمبێل له‌وڵاتدا یه‌كده‌خرێن كه پلێتی ئه‌ڵمانیه و بۆماوه‌ی 10 (ده) ساڵ كاری پێده‌كرێت، هه‌مو تابلۆكان به پیت و ژماره‌ی ئینگلیزی ده‌بن، زمانی عه‌ره‌بی و كوردیش به‌ده‌ر ده‌كرێن”.
وتیشی، “له‌به‌رامبه‌ر پێدانی تابلۆ نوێیه‌كه به‌شۆفێران، 50.000 (په‌نجا هه‌زار) دینار دیاریكراوه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه ئه‌و پاره‌یه بگاته 120.000 (سه‌د و بیست هه‌زار) دینار”.
سه‌باره‌ت به‌پێدانی تابلۆ نوێیه‌كه‌ی ئۆتۆمبێل، لیوا تارق ئیسماعیل وتی، “هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به چاپكردنی تابلۆ نوێیه‌كه له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق ده‌كرێت”.
سه‌باره‌ت به غه‌رامه‌كردنی نه‌به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی گشتی عێراق رایگه‌یاند، تیمه‌كانی هاتوچۆ تێبینی پابه‌ندبونێكی زۆر گه‌وره‌یان له‌لایه‌ن شۆفێرانه‌وه ره‌چاوكردوه كه پشتێنی سه‌لامه‌تی ده‌به‌ستن و پێشتریش بڕی 50.000 (په‌نجا هه‌زار) دینار غه‌رامه بۆئه‌و سه‌رپێچیه دیاریكراوه.
له هه‌رێمی كوردستان پێدانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ده‌ستیپێكردوه، بۆئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساڵانه و تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌سه‌رچوه، بڕی 75.000 (حه‌فتا و پێنج هه‌زار) دینار وه‌رده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێلێكیش ساڵانه‌كه‌ی یاخود تابلۆكه‌ی به‌سه‌رنه‌چوبێت و بیه‌وێت تابلۆی نوێ وه‌ربگرێت، بڕی 120.000 (سه‌د و بیست هه‌زار) دیناری لێ وه‌رده‌گیرێت.