نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی له‌ به‌ریتانیا حکومەتی هەرێم هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی لەگەل بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی لەگەل بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ نییە.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا رایگەیاند: ژمارەیەك هاوڵاتی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به‌زۆری هاوڵاتیانی کورد و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا.

دەشڵێت: لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و کۆبونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و و هیج ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌کراوه‌.

وتیشی: هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتوی بەریتانیا له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراوو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و  هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، په‌یوه‌ندیه‌ دولایه‌نه‌کانی بەریتانیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قوڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندی دولایه‌نه‌یه‌ و ئه‌و پرسه‌ی که‌ چەند که‌س و لایه‌نێك ده‌یانه‌وێت هه‌ستی هاوڵاتیانی پێ دە جوڵێنن.

دەقی راگەیەنراوەکەی نوێنەرایەتی حکومەت لە بەریتانیا: 

ڕونکردنەوەیەکی پێویست لە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا

دیارە ژمارەیەك هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به‌زۆری هاووڵاتیانی کورد و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا له‌و بارەیەوە.

نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ریتانیا بە پێویستی دەزانێت ڕای بگەیەنێت کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی لەگەل بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و هاوکات به‌ڕوونی ده‌یڵێین کە لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و کۆبونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیج ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌کراوه‌. هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراوو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و  هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن.

په‌یوه‌ندیه‌ دولایه‌نه‌کانی شانشینی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قوڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندی دولایه‌نه‌یه‌، ئه‌و پرسه‌ی که‌ هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌کاری و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجوڵێنن بۆ‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاری بهێنن ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه‌ و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه‌.

نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

A : bestun latef

پەیوەندیدار