وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەڵامی توركیا دەداتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەر هێرشێکی نوێ لە باکوری سوریا زیاتر سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات و هەڵمەتی دژی چەکدارانی داعش دەخاتە مەترسییەوە.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەڵمەتەکانی دژ بە چەکدارانی داعش لە باکوری سوریا دەکەونە مەترسیەوە ئەگەر هەر هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئەو ناوچانە رووبدات.
ئەمەش دوای ئەوە دێت رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ئۆپەراسیۆنێکی نوێ بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان کە ئەو بە باکوری سوریا ناوی دەبات، دەستپێدەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆپەڕاسیۆنەکە بە قوڵی ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت بۆ ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان لە ناوچەکانی نێوان سنوری تورکیا و سوریا و دەشڵێت،ئامانجیان کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و گەڕاندنەوەی ملیۆن پەنابەرە بۆ ئەو ناوچانە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١٩دا دوای راگەیاندنی شکستی داعش، سوپای تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و بەدیاریکراویش بۆسەر ناوچەکانی گرێ سپی و سەرێ کانی لە رۆژئاوای کوردستان.
هاوکات، چاودێرانی سیاسی لەبارەی ئەو هێرشانەی تورکیاوە دەڵێن، کە هێرشەکانیان دژی بڕیارەکەی ئەمریکایە کە لە ١٢ی ئەم مانگەدا دەریکرد و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆسەری دیموکراتیکی لە بڕیاری سزاکانی قەیسەردا لابرد و تورکیاش ئیدانەی بڕیارەکەی کرد و لای خۆیەوە وتی، “ئەمریکا بڕیارێکی هەڵەی داوە.

A : bestun latef

پەیوەندیدار