مۆرینیۆ ژمارەیەکی مێژووی لە کاروانی وەرزشی تۆماركرد

مۆرینیۆ ژمارەیەکی مێژووی لە کاروانی وەرزشی تۆماردەکات و تاکە ڕاهێنەرە سێ نازناوی ئەوروپی لەگەڵ سێ یانەی جیاوازدا بەدەستبهێنێت.

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵی، سەرپەرشتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی نازناوی کۆنفرانس لیگ بۆ جاری یەکەم لە مێژووی ڕۆمادا، پاش ئەوەی لە یاری کۆتایدا لە فاینۆرد ڕۆتەردامی هۆڵەندی بردەوە.

لەو باریەوە پێگەی ئۆپتا بۆ ئامارەکانی تۆپی پێ بڵاویکردەوە، مۆرینیۆی پورتوگالی بووە یەکەم ڕاهێنەر لە مێژووی تۆپی پێدا کە نازناوی سێ گەورەترین پاڵەوانێتی ئەوروپا لەسەر ئاستی یانەکان بباتەوە، کە جگە لە نازناوی کۆنفرانس لیگ بۆ ڕۆما پێشتر نازناوی چامپیۆنزلیگی لەگەڵ پۆرتۆ و ئینتەرمیلان و خولی ئەوروپای لەگەڵ مانچستەریونایتددا بەدەستهێناوە

هاوکات ئۆپتا بۆ ئامارەکان ئاماژەی بەوەکرد، ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە لە کاروانی وەرزشیدا کۆی نازناوەکانی لەسەر ئاستی خولە ئەوروپییەکان بۆ پێنج نازناو بەرزکردەوە، ئەوانیش دووچامپیۆنزلیگ و ئەوروپا لیگ لەگەڵ پۆرتۆ و مانچستەر یونایتد و کۆنفراس لیگ لەگەڵ گورکەکانی ڕۆما.

پەیوەندیدار