نێچیرڤان بارزانی: نابێت پێشمه‌رگه‌ بۆ پرسی سیاسی بەكار بهێنرێت

نێچیرڤان بازرانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌ستوه‌ردانی حزبی كێشه‌یه‌ له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی پێشمه‌رگه‌ و نابێت هه‌ڕه‌شه‌ی داعش به‌كه‌م بزانن.

نێچیرڤان بارزانی، کە فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیشە لەرێوڕەسمی‌ خولی 27ی دەرچووانی‌ کۆلێژی سەربازی‌ دووەم لەزاخۆ رایگه‌یاند: پێشمه‌رگه‌ رۆڵی گه‌وره‌ی له‌ شه‌ڕی داعشدا هه‌بوو.

باسی له‌وه‌شكرد: داوا له‌ پارتی و یه‌كێتی ده‌كه‌م ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری پێشمه‌رگه‌ رابگرن، دەبێت هێزی پێشمەرگە دووربێت لە دەستوەردانی حزبی.

وتیشی: “نابێت پێشمه‌رگه‌ بۆ پرسی سیاسی به‌كار بهێنرێت”، دەشڵێت، “هەموو پشتیوانیەکی یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەکەین، خەڵکی کوردستانیش داوای یەکگرتنەوەی پێشمەرگە دەکەن”.

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: پێویستە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت.

پەیوەندیدار