لە جامی ڕۆڵان گارۆس نادال و جۆکۆڤیچ بۆ قۆناغی سێیەم و گاسکیەش ماڵئاوایی کرد.
یارییەکانی پاڵەوانێتی فەرەنسای کراوە، یەکێک لە چوار گەورە پاڵەوانێتییەکانی گراندسلام بەردەوامی هەیە، کە کۆی خەڵاتەکانی زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.
لە قۆناغی دووەمدا، ڕافاێل نادالی ئیسپانی و پێنجەمی ڕیزبەندی جیهان لە یارییەکی یەکلایەنەدا بە سێ کۆمەڵەی بێ وەڵام لە کۆرنتین ماوتی فەڕەنسی بردەوە و گەیشتە قۆناغی سێیەم.
خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ و شەش بە یەک و شەش بە چوار بوون.
هاوکات لە هەمان قۆناغدا، جۆکۆڤیچی یەکەمی ڕیزبەندی جیهان بە هەمان ئەنجام لە ئەلێکس مۆلکانی سلۆڤاکی بردەوە و سەرکەوت بۆ هەمان قۆناغ.
لە بەرامبەردا، ریچارد گاسکیەی فەڕنسی ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد، پاش ئەوەی بە سێ کۆمەڵەی خاوێن بەرامبەر سیباستیان کۆردای ئەمریکی دووچاری شکستهات.