وەزیری نەوتی عیراق: دەمانەوێت بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمدا بچینەوە

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم بكەین كە لە سودی هەموو لایەك بێت و كەس زیانی لێ نەكات. ئاشكراشیكرد دەمانەوێت هەناردەی نەوت زیادبكات بۆ 8.000.000 (هه‌شت ملیۆن) بەرمیل نه‌وت لە ڕۆژێكدا.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وەزیری نەوتی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فڕه‌نسا رایگه‌یاند، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمپانیا گرنگه‌كان و گه‌یاندنی په‌یامێكی بازرگانییه‌ بۆ ئه‌وان، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به‌شداری له‌ بازاڕی عێراقدا بكه‌ن.

وتیشی، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی عیراق رۆژانە چوار ملیۆن و 800 هەزار بەرمیلە و لەو بڕەش یەك ملیۆنی لە بەرهەمهێنانی ناوخۆدا بەكاردەهێنرێت و 3 ملیۆن و 800 هەزار هەناردەی دەرەوە دەكرێت.

رونیشیكردووەتەوە، پلانیان هەیە تاوەكو كۆتای ساڵی 2027 رێژە بەرهەمێنانی نەوت بەرزبكەنەوە بۆ 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.

سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش وەزیری نەوتی عیراق هێمای بۆ ئەوە كردووە، دەیانەوێت بە جۆرێك مامەڵە لەگەڵ نەوتی هەرێم بكەن كە لەبەرژەوەندی هەموو لایەك بێت و كەس زیانی لێ نەكات، دەیانەوێت بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمدا بچنەوە.

پەیوەندیدار