مایکڵ ڕۆبن، لێکۆڵه‌ری ئه‌مریکیی له دوایین ڕاپۆرتیدا نوسویه‌تی:” حکومه‌ته‌که‌ی بایدن ده‌یان فرۆکه‌ی جه‌نگی نوێ له جۆری ئێف 16 به تورکیا ده‌فرۆشێت، فڕۆکه جه‌نگییه‌کان له بۆردومانی گوند و ناوچه کوردییه‌کانی باکووری سووریا و عێراق به‌کارده‌هێنێت”.
مایکڵ ڕۆبن نوێتریین وتاری له ماڵپه‌ڕی واشنتۆن ئێکزامینه‌ر بڵاوکردووه‌ته‌وه و تێیدا ڕه‌خنه له ئیداره‌که‌ی بایدن ده‌گرێت، که دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر پێشنیازی پاڵپشتی نوێکردنه‌وه و فرۆشتنی که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی به تورکیا په‌سه‌ندکرد.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شکردووه که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت ئه‌و که‌لوپه‌له سه‌ربازییانه‌ی فرۆشتوویه‌تی به تورکیا نۆژه‌ن بکاته‌وه و هاوکات ده‌یان فرۆکه‌ی جه‌نگی نوێی له جۆری ئێف 16 به تورکیا بفرۆشێت.
به‌بڕوای مایکڵ ڕۆبن، که پێشتر به‌رپرس بووه له پنتاگۆن، “ئه‌مه سیاسه‌تێکی ساده و ئاشکرایه ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ تورکیادا ئارامبکاته‌وه، ئه‌وه‌ش به ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی هاوده‌نگیی و هاوکاریی تورکیا له پرسه‌کانی دیکه‌دا، وه‌ک فراوانکردنی ناتۆ”.
ڕۆبن ئه‌و هه‌نگاوه به‌لاواز وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت:” جێی به‌زه‌ییه کۆشکی سپی و وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا مل ده‌ده‌ن بۆ داواکانی ئه‌ردۆغان و مه‌رایی بۆ ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا کورد و قوبرس و ئه‌رمه‌نییه‌کان باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: بایدن، ئه‌نتۆنی بلینکن وه‌زیری ده‌ره‌وه و جه‌یک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، ڕه‌نگه فڕۆکه‌ی ئێف 16، وه‌ک ئامرازێک ببین بۆ ناچارکردنی تورکیا تا له پرسه‌کانی دیکه‌دا هاوکاربێت، به‌ڵام به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی خواسته نه‌گریسه‌کانی تورکیا له‌به‌کارهێنانی ئه‌و فرۆکانه، به‌ته‌واوی بڕیارێکی نابه‌رپرسیارانه‌یه.
رۆبن ده‌شڵێت:” تورکیا له‌بری ئه‌وه‌ی به‌شداری بکات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر یان رێگریکردن له ده‌ستدرێژییه‌کانی ڕووسیا، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی خۆی بۆ بۆردومانی گوند و ناوچه کوردییه‌کانی باکووری سووریا و عێراق به‌کارده‌هێنێت، له کاتێکدا به‌رپرسانی تورکیا ده‌ڵێن فڕۆکه‌کانی ئێف 16 بۆردومانی تیرۆریستان ده‌که‌ن، به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ناخه‌نه ڕوو، چونکه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نییه”.
مایکڵ ڕۆبن باس له هاوکاریی ده‌وڵه‌تی تورک بۆ داعش ده‌کات و ده‌ڵێت:” له‌کاتێکدا ده‌وڵه‌تی تورک چه‌کدارانی داعشی پڕ چه‌ک ده‌کرد و هاوکاری پێشکه‌ش ده‌کردن، کورده‌کانی سووریا کاریگه‌رترین هێزبوون له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی، ئه‌وانبوون که گه‌مارۆی سه‌ر کۆبانێیان تێکشکاند و سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵمه‌تێکیان کرد که ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێیدا پایته‌خته‌که‌ی (ڕه‌ققه) و خه‌لافه‌ته‌که‌ی له سوریا و عێراق له‌ده‌ستدا”.
هاوکات خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریای به ئارامترین و سه‌قامگیرترین ناوچه له‌سوریادا پێناسه‌کردووه.
رۆبن ده‌ڵێت:” له ڕابردوودا ڕه‌خنه‌م له پارتی کرێکارانی کوردستان گرتووه، تا ئێستاش له‌گه‌ڵ به‌شێکی بۆچوونه‌کانیاندا ناکۆکم، به‌ڵام ته‌ماشاکردنی په‌که‌که به چاوی سه‌رده‌می هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و پشتگوێخستنی 40 ساڵ له په‌ره‌سه‌ندنی فیکریی و سیاسیی ئه‌و پارته، ته‌واو بیرکردنه‌وه‌یه‌کی لاوازه”.