بەرێز: مەکتەبی یەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشەڕۆژا کورد لە سوریا
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بە بۆنەی یادی 17 ساڵەی دامەزرانی شەپێلا پێشەڕۆژا کورد لە سوریا ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو ئەندامە تێکۆشەرەکانتان دەكەین و ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە هاندەر بێ بۆ بەرەو پێشبردنی خەبات لەپێناو وەدیهێنانی تەواوی مافەكانی گەلی كوردستان .
بەڕێزان..
یادی 17 ساڵەی دامەزراندنی شەپێلا پێشەڕۆژا کورد لە سوریا لە کاتێک دایە، ناوچەکە و دەوروبەرمان بە قۆناخێكی دژوار تێدەپەڕێ، پەرەسەندنی سیاسەتی فراوانخوازی هێزە ئیقلیمیەكان، ئاسایش و ئارامی ناوچەیان خستۆتە بەردەم مەترسی و ئەگەری نادیارەوە. لەم هەلومەرجە ئاڵۆزەدا ، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تەحەددیەکانی سەر ڕێی تێکۆشانی بزاڤی رزگاریخوازی گەلەکەمان، پێویستمان بە تێگەیشتنی هاوبەش و هەبوونی کارنامەیەکی هاوبەشی کوردستانی هەیە .
لەو یادەدا، جارێكی دیكە جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و شەپێلا پێشەڕۆژا کورد لە سوریا دەكەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا.
مەكتەبی پەیوەندییەکانی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
28 ی ئایاری2022
A : bestun latef