13 سەربازی توركیا كوژران

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە كوژرانی 13 سەربازی توركیای لە شەڕەكانی دەڤەری بادینان راگەیاند.

هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە رایگەیاند “بەرخۆدانی مێژوویی هێزەكانمان بە تایبەتی تیمە گەڕۆكەكانمان لە سەنگەرەكان بێوەستان بەردەوامە. گۆڕەپانی بەرخۆدان لەلایەن سوپای توركیاوە بە سەدان جار بە تۆپ و هاوەن، ٣٩ جار بە چەكی كیمیایی و ٣٣ جار بە فڕۆكە شەڕ رووبەرووی هێرش بووەنەتەوە”.

راشیگەیاند “لە چالاكی گەریلاكانی كوردستاندا ١٣ سەرباز كوژراون، ٣ سەرباز بریندار بوون. لە چالاكیەكاندا ٣ سەنگەر، سیستمێكی كامێرای مۆبیس تێكشكێنراون، گورز لە سەنگەرێك و ٧ هەلیكۆپتەر وەشێنراوە.

پەیوەندیدار