لەدوای ڕوخانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش چەندین كۆگای چەك و تەقەمەنی دۆزراونەتەوەو دەستیان بەسەرداگیراوە.
هێزە ئەمنییەكانی عێراق بڵاویانكدرەوە: لە هەڵمەتێكدا دەستیانگرت بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی لە پارێزگای موسڵ كە لەلایەن داعش بەكاردەهێنران بۆ كردەوەی تیرۆرستی.
هێزە ئەمنییەكانی عێراق ئەوەشیان خستەڕوو: بڕیارە تەقەمەنییەكان لەلایەن تیمی شارەزا پووچەڵ بكرێنەوە. پارێزگاری موسڵ داوای لە هاوڵاتیان كرد هاوكار و هەماهەنگ بن لە چاودێری دۆخی پارێزگاكەو دۆزینەوەی پاشماوەكانی گروپی تیرۆرستی داعش.