دەزانی بەردی ساڵۆنسا چییە؟ کاریگەری لەسەر ژینگە و تەندروستی چییە؟

بەردی ساڵۆنسا Catalytic converter پێکهاتەیەکی سیرامیکییە لە شێوەی شانەی هەنگە لە 3 ماددەی کیمیایی پێکهاتووە، یەکەم بەشی سیستمی ساڵۆنسایە، کە پاش سوتانی بەنزین لەناو سلندەر ئەو گازەی دروست دەبێت ڕاستەوخۆ بەناویدا دەڕوات، دوو کاری سەرەکی هەیە کە ئەمانەیە:-

1- کەمکردنەوەی بەشێکی ئەو دەنگە بەرزەی لە ئەنجامی سوتانی بەنزین دروست بێت.

2- گۆڕینی گازی ژەهراوی و کوشندە کە کاریگەری ڕاستەوخۆ ی هەیە بۆ شێرپەنجە و مەترسی لەسەر ژینگە، بەڵام ئەم بەشە گرنگەی ساڵۆنسا ئەو گازە ژەهراوییە کە پێکهاتووە لە ئۆکسیدی نایترۆجین و کاربۆن مۆنۆکساید و هایدرۆکاربۆن دەگۆڕێت بۆ دوانە ئۆکسیدی کاربۆن و نایترۆجین و ئاو کە ئەمەش کاریگەری کەمە بۆ ژینگە و تەندروستی.

چۆن خراپ دەبێ؟

ئەم پارچە سیرامیکە بە زۆر بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل توشی گیران و پیسبوون دەبێت و ئۆتۆمبێلەکە کێشی نامێنێت، بۆ ئەمەش دەرمانی تایبەت هەیە بۆ پاککردنەوەی، یان هەندێک جار دەشکێت بە هەمان شێوە ئۆتۆمبێل کێشی نامێنێت. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە بە ساردی کاری خۆی ناکات تاوەکو بە باشی گەرم دەبێت. پێویستە شۆفێران هەرگیز هەوڵ نەدەن ئەم پارچەیە دەربکەن بەداخەوە لە هەندێک شوێن پاش خراپ بوونی ئەم پارچەیە دەردەکەن لەبەر نەبوونی شارەزایی تەواو لەسەری بەتایبەت بۆ مەترسی شێرپەنجە و ژینگه.

پەیوەندیدار