كۆشكی سپی بۆ ئەنقەرە: مەبنە ھۆی ناسەقامگیری زیاتر لە سووریا

جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ ئیبراھیم کاڵکان وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، داوایکرد ئەنقەرە نەبێتە ھۆی ناسەقامگیری زیاتر لە سووریا.

کۆشکی سپی ئەمریکا بڵاویکردەوە، جەیک سولیڤان پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجامداوە لەگەڵ ئیبراھیم کاڵکان و پێی راگەیاندووە، “خۆتان بەدوور بگرن لە دروستکردنی ئاڵۆزی لە سووریا بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئاگربەست و دووربکەونەوە لە ھەر ناسەقامگیرییەکی زیاتر.”

ئەوەش لە کاتێکدایە ھەفتەی رابردوو ئەردۆغان رایگەیاند، بۆ پاراستنی سنورەکانیان لە ھەڕەشە و مەترسی یەپەگە و پەکەکە، لە ئایندەیەکی نزیکدا ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سەر باکوری سوریا ئەنجام دەدەن.

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدیدیش دوای کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی تورکیا و فەرماندەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە، بڕیار دراوە ئۆپراسیۆنەکە بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.

پەیوەندیدار