پەرلەمانتارێك: ئەو گەشتەی بەنیاز بو پەنابەرانی کورد لە بریتانیاوە بگەڕێنێتەوە هەڵوەشێنرایەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، ئەو گەشتەی بڕیاربوو ژمارەیەك پەنابەری كورد لە بەریتانیاوە دیپۆرتی هەرێمی كوردستان بكەنەوە، هەڵوەشێنراوەتەوە.
موسەنا ئەمین لە ئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، دواجار بڕیاردرا ئە‌و گە‌شتە‌ی بڕیاربوو پە‌نابە‌رانی كوردی بە‌ریتانیا بە‌گە‌ڕێنێتە‌وە هەرێمی كوردستان‌ هە‌ڵوە‌شێنرایە‌وە‌.
رونیشیكردووەتەوە، ئەوەش دوای هە‌وڵە‌كانی و پە‌یوە‌ندیكردن بە‌ سە‌رۆك كۆماری عیراق و وە‌زارە‌تی دە‌رە‌وە‌ و قونسڵ و باڵیۆزی بە‌ریتانیا لە‌ عیراق، هە‌روە‌ها پە‌یوە‌ندیكردنیان بە‌ دە‌ستە‌ی دە‌سە‌ڵاتی فڕۆكە‌وانی لە‌ عیراق سە‌بارە‌ت بە دیپۆرتكردنە‌وە‌ی پە‌نابە‌رانی كورد لە‌بە‌ریتانیا.
ماوەیەكە حكومەتی بەریتانیا بڕیاری دیپۆرتكردنەوەی ژمارەیەك پەنابەری كوردی داوە و بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە یەكەم كاروانی ئەو پەنابەرانە بگەڕێندرێنەوە فڕۆكەخانەی هەولێر، ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

پەیوەندیدار