رۆژی سێشەممە پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان دەکات.
بەپێی بەرنامەی کار، کاتژمێر 11 پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 31/5/2022 پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەرنامەی کاریش تەنیا خوێندنەوەی دووەمە پێشنیازەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو پڕۆژەیاسایە رایگەیاندووە، پڕۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک جێگرەوەی یاسای بودجه نییه و دەرچەیەکه بۆ پسوولەی خۆراک و شایستەی جووتیاران.
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشی دەکات، هەفتەیەک دوای خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە بە زۆرینەی دەنگ پەسەند دەکرێت.
پڕۆژه‌یاسای پشتیوانی به په‌له‌ی ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌پێدان له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران كراوه.
پێشتر دادگای باڵای ئیتیحادی له دژی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه، بڕیارێكی ده‌ركرد و رایگه‌یاند، حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه پڕۆژه‌یاسای گرنگ ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای ئیتیحادی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی ته‌نیا بۆی هه‌یه كاروباری رۆژانه‌ی خه‌ڵك راییبكات.
دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی، كوتله‌ی سه‌در جارێكی دیكه هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه ده‌ده‌ن.