وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئامارێكی نوێی ژماره‌ی مردن و توشبون به تای خوێنبه‌ربونی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، تا ئێستا 20 (بیست) كه‌س مردون و 120 (سه‌دو بیست) حاڵه‌تی توشبونیش تۆماركراون.
د.سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان 120 (سه‌د وبیست) حاڵه‌تی نوێی توشبون به تای خوێنبه‌ربونی تۆماركردوه، له‌نێویاندا 20 (بیست) حاڵه‌تی مردن هه‌یه، له‌ئێستاشدا رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێگریكردن له‌زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه چڕكراونه‌ته‌وه.
له‌لای خۆشیه‌وه محه‌مه‌د جابر عه‌تا پارێزگاری به‌غدا رایگه‌یاندوه، ژوری ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت پێكهێندراوه به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پلانێكی به‌په‌له بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ خۆپاراستن له تای خوێنبه‌ربون، ژماره‌یه‌ك تیمی چاودێری و پشكنینیش له سه‌رجه‌م بازاڕ و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و كوشتارگه‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه، بۆ به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تاوه‌كو ڕێگری له حاڵه‌تی نوێی تای خوێنبه‌ربون بكرێت.
تای خوێنبه‌ربون، كه به تای “كۆنگۆ یاخود كرایمیا” ناسراوه نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیداره و به پێوه‌دان یاخود په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵی ماڵی وه‌ك مه‌ڕ و بزن و په‌له‌وه‌ردا ده‌گوازرێته‌وه.
نیشانه‌كانی بریتین له تا، ئازاری ماسولكه، سه‌ر ئێشه، رشانه‌وه، سكچون و خوێناوی بوونی پێست، نیشانه‌كان له ماوه‌ی دو ھه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌وانه‌ی كه رزگاریان ده‌بێت دو ھه‌فته پاش توش بون چاكده‌بنه‌وه، رێژه‌ی مردن له‌م نه‌خۆشیه‌دا له نێوان 40% بۆ 80%یه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا رێژه‌ی مردن به كۆرۆنا 1% كه‌متره.