ئەمشەو ئەرجەنتین و ئیتاڵیا لە جامی پاڵەوانان ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە و براوەیان دەبێت بە پاڵەوانی جیهان

ئەمشەو ئەرجەنتین و ئیتاڵیا لە جامی پاڵەوانان ڕووبەڕووی یەکدەبنەوە و براوەیان دەبێت بە پاڵەوانی جیهان.

ئەمشەو کاتژمێر نۆ و 45 خولەک هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا و هەڵبژاردەی ئیتاڵیای پاڵەوانی جامی یۆرۆ لە یاریگای ویمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕووبەرووی یەکدەبنەوە.

ئەنجامدانی ئەو یاریە دوای رێککەوتنی هەردوو یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و ئەمریکای باشوورە، کە لەسەر چەندین خاڵ ڕێککەوتون و لە ماوەی داهاتووشدا چەندین یاریتر لە نێوان هەڵبژاردەکان و یانەکانی هەردوو کیشورەکە ئەنجامدەدرێن.

ئەرجەنتین نازناوی کۆپا ئەمریکای ڕابردووی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە یاری کۆتاییدا بە گۆڵێکێ بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی بەرازیل، ئیتاڵیاش بوو بە خاوەنی نازناوی جامی یۆرۆ کاتێک لە یاری کۆتاییدا لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرای بردەوە.

ئەرجەنتین خاوەنی دوایین نازناوی نێوان هەردوو کیشورەکەیە کاتێک لە ساڵی 1993 توانی بردنەوە بەسەر هەڵبژاردەی دانیمارکی پاڵەوانی جامی یۆرۆ بەدەستبهێنێت.

پەیوەندیدار