ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو ڕایگەیاند، 25 بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە کەرکوک دەستگیر کراون.
سەرچاوەکە بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، فەرمانی گرتن بۆ ئەو 25 بازرگانە لە مانگی ڕابردووەوە دەرچووە، ئەمڕۆ دەستگیرکراون.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانەکانی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستانیان دەستگیرکرد.