وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری ههرێمی كوردستان رایگهیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی قهرزهكانی ئاو و شارهوانی و گهشتوگوزار درێژناكرێتهوه و چهند رۆژێكی تر كۆتایی پێدێت.
بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاراستەی سەرجەم دەزگاكانی گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی شارەوانی لە پارێزگە و شارۆچكە و یەكە سەربەخۆكان لە هەرێمی كوردستان كراوە، ئەو دەزگایانە ئاگادار كراونەتەوە دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی رێژەی 15٪ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی، شوێنەوار كە لەلای هاوڵاتییانە تا 6ی حوزهیرانی 2022 دیاریكراوە و لەم درێژ ناكرێتەوە.
ئهوهش هاتووه: بۆیە ئەو هاووڵاتییانەی قەرزی حكومەتیان لایە، لە سێكتەرەكانی ئاو، شارەوانی، گەشتوگوزار و شوێنەوار، پێویستە لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی ماوە، سەردانی دەزگاكانی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار و شوێنەوار بكەن بۆ ئەوەی لە بڕیارەكە سوودمەند بن، ئەگهرنا بە پێچەوانەوە دوای وادەی دیاریكراو، هیچ داشكاندنێك نایانگرێتەوە و بڕیارەكەش درێژ ناكرێتەوە




