زۆرجار مرۆڤ بەهۆی کەوتنە خوارەوە لەجێگایەکی بەرز، یان بەهۆی ڕووداوەکانی ئۆتۆمبێلو ئەنجامدانی یارییە وەرزشییەکانو چەندین حاڵەتی تریش، تووشی پێکرانی سەری دەبێتو ئەو پێکرانەش زیان بەر کاسە سەری دەگەیەنێت.
لەکاتێکدا هەندێک کەس بابەتەکە بەئاسایی وەردەگرێتو ئامادەنییە سەردانی پزیشک بکات، بەڵام چەند حاڵەتێک هەیە نیشانەکانی بەڕوونی ئەوە پیشاندەدەن کە بابەتەکە جیدییەو پێویستی بەوەیە کەسەکە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکاتو چارەسەری پێویست وەربگرێت.
پێگەی وەزارەتی تەندروستیی عوممان لەهەژماری تایبەتی خۆی لەپێگەی “ئینستاگرام” لیستێکی ئەو نیشانانەی بڵاوکردۆتەوە کە لەکاتی پێکرانی سەرو هەستکردن بەژانەسەر، پێیویستە کەسەکە بەخێرایی سەردانی فریاگوزاریی نەخۆشخانەکان بکات، کە ئەوانیش بریتین لە:
ـ دڵ تێکەڵهاتن یان ڕشانەوەی بەردەوام
ـ زیادبوونی سەرئێشەیان لەدەستدانی بیرەوەری
ـ بەقورسیی لەخەو هەڵسان
ـ کرژبوون یان ڕەقبوونی مل
ـ بەزەحمەتیی قسەکردنو گۆکردن
ـ سڕبوونی قۆڵ یان قاچ یان بەسەختی ڕۆیشتن
ـ دەرچوونی شلە لەگوێیان لووت، سەرگێژخواردنو بێهۆشبوون