کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە ھەندێک ناوچەش دەگاتە ٥٠ پلە.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە ھەینییەوە پلەکانی گەرما لە شارەکانی عێراق بەرزدەبنەوە و لە ھەندێک ناوچەی باشوری عێراق پلەی گەرما دەگاتە ٥٠ و سەرەتای ھەفتە پلەکانی گەرما جارێکی دیکە نزم دەبنەوە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەری خۆڵبارین ھەیە لە ھەندێک ناوچەی عێراق بەڵام بەھۆی لاوازییەکەیەوە ھیچ کاریگەرییەکی نابێت.
بە پێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمیش پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ھەرێم بەرزدەبنەوە بە تایبەت لە پارێزگای ھەولێر.
ووشەی خوێندراوە : (96) bestun fatef