دەسەڵاتداران رایانگەیاند، رۆژی چوارشەممە لە شاری تولسا لە ویلایەتی ئۆكلاهۆما، چەكدارێك تەقەی لە كۆمەڵگەیەكی پزیشكی كردووە پێش ئەوەی خۆی بكوژێت، لانیكەم چوار كەسی كوشتووەو چەند كەسێكی دیكەشی بریندار كردووە .
لەوبارەیەوە ئیریك دالگلیش یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكە بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: تا ئێستا چوار كوژراومان هەیە، و تەقەكەرە-كەش كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكەكانی پۆلیس هەر كە ڕاپۆرتیان پێگەیشت كە پیاوێك بە تفەنگ و دەمانچەیەكەوە چووەتە ناو نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەك لە كۆمەڵگەی پزیشكی سانت فرانسیس، دەستوەردانیان كردووە.
ووشەی خوێندراوە : (89) bestun fatef