هۆکاری هەستکردنی بەردەوام بە ماندوێتیی چییە؟

پرۆفیسۆر هانیس هۆرتەر دەڵێت هەستکردنی بەردەوام بە ماندوێتیی چەند هۆکارێکی هەیە، کە بەشێکیان جەستەیین و بەشێکیشیان دەروونیین.

ئەو پزیشکە پسپۆرەی بواری پزیشکی دەروونیی و چارەسەری دەروونیی لەئەڵمانیا وتویەتی رەنگە ماندوێتیی بەردەوام چەند هۆکاری جەستەیی سادە لەپششتییەوە بێت، وەک کەمخەوی، کەمی کانزاکانی وەک ئاسن و کەمی شلە.

جگە لەوەی دەکرێت ماندووبوونی بەردەوام بە هۆکاری مەترسیداری جەستەیی بێت، وەک کەمخوێنی و نەخۆشییەکانی وەک نەخۆشییەکانی زیندەپاڵ و نەخۆشییەکانی دڵ و گرێ شێرپەنجەییەکان، ئەویش ئەگەر هات و شەکەتییەکە هاوکات بوو لەگەڵ بوونی نیشانەگەلی وەک تا و ئارەقکردنەوەی شەوانە.

کاتێک هەست بە ماندوێتی بەردەوام دەکرێت لە حاڵەتی بوونی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و بەرزی فشاری خوێندا، ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کەسەکە دەرمانەکان لەکاتی خۆیدا ناخوات.

جگە لەوەی دەکرێت هۆکاری هەستکردن بە ماندوێتیی بەردەوام دەروونی بێت، وەک شڵەژانی دەماریی بەردەوام، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی.

پەیوەندیدار