لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا ڤالانسیا زۆرترین کارتی زەردی وەرگرتووە و ڕیاڵ مەدریدیش کەمترین.
سەنتەری توێژینەوەی و مێژوو ئامارەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشکرایکرد یاریزانانی ڤالانسیا لە وەرزی 2021 بۆ 2022 لەلایەن ناوبژیوانانەوە زۆرترین کارت بەڕویاندا بەرزکراوەتەوە.
یاریزانانی ئەو یانەیە لەماوەی 38 هەفتەی خولەکەدا 134 کارتی زەردیان وەرگرتووە و کە لە دوو جاردا دوو کارتی زەرد بووە بە کارتی سوور .
لەدوای ڤالانسیاش هەریەکە لە یانەکانی خیتافی بە 126 کارت و مایۆرکا بە 117 کارت و ئەتلەتیکۆمەدرید بە 116 کارت لە ڕیزبەندیەکەدان.
تایبەت بەو یانانەش کەکەمترین کارتیان وەرگرتووە لەم وەرزەدا ڕیاڵ مەدرید بە 76 کارت لە پێشەنگدایە و ڕیاڵ سۆسیداد و ڤیاڕیاڵ پێکەوە 81 کارتیان پێبەخشراوە.
تایبەت بە کارتە سوورەکانیش یاریزانانی خیتافی بە حەوت کارت لەپێشەنگدان و یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و قادیش و ڤیاڕیاڵ لەهیچ یاریەکدا کارتی سووریان وەرنەگرتووە.