ڤیتال كلیچكۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه پایته‌ختی ئۆكرانیا هه‌ژاند.
لەمبارەیەوە سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ له رێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام بڵاویكردۆتەوە: ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له هه‌ردوو ناوچه‌ی دارنیتسكی و دینپۆرڤسكی له پایته‌خته‌كه‌یان روویداوه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به زیانه‌كان نه‌كردووه.
هاوكات دوای زیاتر له 100 رۆژ ده‌ستپێكردنی جه‌نگ، سوپای رووسیا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ كۆنترۆڵكردنی دونباس، یه‌نس ستولتبرگ، سكرتێری گشتیی په‌یمانی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، جه‌نگێكی درێژخایه‌ن له‌و ناوچه به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سیفیرۆدۆنتسك، سوپای ئۆكرانیا زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وتووه، بۆیه له‌ناوچه‌كه پاشه‌كشه‌یان كردووه.




