نیوەرۆی ئەمرۆ 6/6/2022 وەفدێكی ئاشتی بۆ پاراستنی كوردستان سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانیان كرد لەشاری هەولێر و لەلایەن ژمارەیەك لەهاورێیانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی گشتیەوە پێشوازی گەرمیان لێكرا ,وەفدی میوان باسیان لەمەترسیەكانی سەر كوردستان بەگشتی و باشورو رۆژئاوای كوردستان كرد كەبەردەوام لە لایەن سوپای توركیاوە كراوەنەتە ئامانج .
هاوكات شاندی میوان ئاماژەیان بەرۆڵی هەرسێ حزبی چەپی كوردستانی زەحمەتكێشانی كوردستان حزبی شیوعی كوردستان ، بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان كرد كەبەم دواییانە لەهەلێری پایتەخت نارەزایەتیان بەرامبەر بەبۆردومان و لەشكركێشی و داگیر كاری دەربریوەو یاداشتیان داوە بە UN .
لەسەر ناوی حزبی زەحمەتكێشِانی كوردستان نیشتمان كەمال ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیەكان خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا بەهاتنی شاندی میوان.
هەروەها ئاماژەی كرد بە بارو دۆخی كوردستان بەگشتی و چاوتێبرینی لەلایەن داگیركارانی كوردستانەوە, هەڵو مەرجی سیاسی و ئابوری خەڵك و گوزەرانیان و ئەو دەستدرێژیانەی دەكرێنە سەر كوردستان بەگشتی و باشورو رۆژئاوا بەتایبەتی و بۆردومان و موشەك بارانكردنی هەرێم لەلایەن توركیاو ئێرانەوە كەهەموو ئەو روداوانە بەبەرچاوی رای گشتی جیهان دەكرێت و سیاسەتی دوفاقی ئەوروپاو رۆژئاواییەكان و چاوپۆشی كردن و خۆگێلكردنیانە لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەلەكەمان بەگشتی ئەنجام دەدرێت ….
دواتر هەردوولا جەختیان لەسەر زەرورەتی كاری پێكەوەیی و بەیەكەوە وەستانەوە كرد لەبەرامبەر پرۆسەی داگیركاری و وروژاندنی رای گشتی و فشاردانان لەسەر وڵاتانی زلهێزو نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ بەرگرتن بەداگیركاری و زیانی زیاتر بەخەڵك و خاكی كوردستان .
ووشەی خوێندراوە ( 219 )A :Bestun latef


