شیروان زرار وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تاوەكو ئێستا هیچ ئامادەكاریەكیان بۆ هەڵبژاردن نەكردووە و بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێ كێشەش كۆمسیۆن ماوەی 6 مانگی پێوسیتە.
شیروان زرار ڕایگەیاندووە تاوەكو ئێستا هیچ ئامادەكارییەكیان بۆ هەڵبژاردن نەكردووە، هەركاتێك پەرلەمانی كوردستان یاسای هەڵبژاردن و چۆنیەتی كاركردن لە سیستمی یەك بازنەیی یاخود فرە بازنەیی یەكلای كردەوە و ئاگادار كرانەوە كە كاراكراونەتەوە دەستبە كارەكانیان دەكەن.
ئاشكراشیكردووە، دوای ئاگاداركردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەلایەن پەرلەمانەوە، كۆمسیۆن بڕیاردەدات چەند كاتی پێوسیتە بۆ ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن.
وتەبێژەكەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم هێمای بۆ ئەوەشكردووە، بەشێوەیەكی ستانداردی جیهانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێ كێشە، كۆمسیۆن ماوەی 6 مانگی پێوسیتە.