گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممە، 101 ئۆتۆمبێل بەهۆی بەنزینی خراپەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر سووتاون.
رۆژی چوارشەممە، 8-6-2022، سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 101 ئۆتۆمبێل لە سنووری پارێزگای هەولێر سووتاون، کە هۆکاری سووتانی زۆربەیان بەنزینی خراپ بووە و بەهۆیەوە زیانی ماددی بە خاوەنەکانیان گەیشتووە.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، شۆفێران بەردەوام گلەیی لە خراپی کواڵێتیی بەنزین دەکەن رۆژی 06-06-2022 قایمقامیەتی قەزای هەولێر بەهۆی خراپی کواڵێتیی بەنزینەکەی، بەنزیخانەیەکی شاری هەولێری داخست.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەولێر ساڵی رابردوو 289 ئۆتۆمبێل بەهۆی خراپی بەنزینەوە سووتاون.




