نەتەوەیەكگرتووەكان : برسیەتی هەڕەشە یەک ملیار کەس لە 94 وڵاتی جیهاندا دەکات

هیچ وڵاتێک بێبەری نابێت لە قەیرانی تێچووی ژیان و برسێتی بێ وێنە”، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان وا دەڵێت.

دوای زیاتر لە سێ مانگ لە شەڕی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری کاریگەرییەکانی شەڕەکە و قەیرانەکانی دیکە لەسەر زیاتر لە یەک ملیار کەس، لە 94 وڵاتی جیهاندا دەکات و ئاماژەی بە “واقیعێکی نوێ” دەکات کە برسێتییەکی بێ وێنەیە بە هۆی جەنگەوە.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەڵێت: ڕەنگە لە ساڵی 2023دا قەیرانی خۆراک بە خێرایی بگۆڕێت بۆ کارەساتێکی جیهانی.

بەپێی وتەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین یەکێکە لەو قەیرانە جیهانیانەی کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی چوارشەممە (8ی حوزەیرانی 2022) ڕایگەیاند، جیهان ڕووبەڕووی “واقیعێکی نوێ” دەبێتەوە دوای سێ مانگ لە جەنگی سەر ئۆکراین، کە بە وتەی ئەو لێکەوتەکانی کەشوهەوا و کۆرۆنا و قەیرانەکانی دیکەی جیهان گەورەتر دەکات، ئەویش تەوژمێکی بێ وێنەی برسێتییە.

بەپێی دوایین راپۆرتی گروپی قەیرانی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی جەنگی سەر ئۆکراین، نزیکەی یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن کەس لە ٩٤ وڵات بە توندی بەرکەوتەی لانیکەمی ڕەهەندێکی قەیرانەکانن.

گۆتێرێس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “جەنگی ڕووسیا – ئۆکراین، شەپۆلێکی بێ وێنە لە برسێتی و ئاژاوەی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە دوای خۆی بەجێدەهێڵێت”.

ناوبراو بەڕوونی ئەوەی بەرباسخست، کە هیچ وڵاتێک لە قەیرانی برسێتی و تێچووی ژیان بێبەری نابێت، “خەڵک لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە و تێچووی وزە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە لە کاتێکدا داهات بۆ زۆرێک لە کرێکاران کەم دەبێتەوە.”

گۆتێرێس وتی: “تەنها یەک ڕێگە هەیە بۆ وەستاندنی ئەم زریانە کە پەرەدەستێنێت: دەبێت لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بوەستێت و دانوستان بەردەوام بێت بۆ “رێککەوتنێکی گشتگیر، کە ڕێگە بە هەناردەکردنی سەلامەتی ئەو خۆراکانە بدات کە لە ئۆکراین لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە دەگەن و دەستڕاگەیشتنێکی بێ بەربەست بە بازاڕەکانی جیهان بۆ خۆراک بێتە ئار

پەیوەندیدار