نەیشن لیگ : هۆڵەندا لە وێڵزی بردەوە و بەلجیکاش گۆڵبارانی پۆڵەندای کرد

لە نەیشن لیگ هۆڵەندا دووەم بردنەوەی بەدەستهێنا و بەلجیکاش گۆڵبارانی پۆڵەندای کرد.

لە جەولەی دووەمی یاریەکانی نەیشن لیگ و لە کۆمەڵەی چوارەمی ئاستی یەکەمدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بوە میوانی هەڵبژاردەی وێڵز.

یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی هۆڵەندا کۆتاییهات، گۆڵەکانی هۆڵەندا تیۆن کوبمێنێرز و فیگۆرست لە خولەکەکانی 50 و 94 تۆماریانکرد، ریس دەیڤز گۆڵەکەی بۆ وێڵز کرد.

لە هەمان کۆمەڵە هەڵبژاردەی بەلجیکا بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە هەڵبژاردەی پۆڵەندای بردەوە، تراوسارد دوو گۆڵ و ڤیتسل و دی برۆین و دیندۆنکەر و ئۆپێندا گۆڵەکانی بەلجیکایان کرد، لیڤاندۆڤسکی تاکە گۆڵەکەی پۆڵەندای کرد.

بەم ئەنجامانە، هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە، بەلجیکا و پۆلەندا لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان

پەیوەندیدار