خێزانی شاهانەی بەریتانیا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی بە زۆر ناردنی پەنابەران بۆ رواندا ئاشکرا کرد

شازادەیەکی بەریتانیا رایگەیاند، پلانەکانی حکومەتی بەریتانیا بۆ بە زۆر ناردنی پەنابەران بۆ رواندا ترسناکە.

شازادە چارلز، میراتگری تەختی شاهانەی بەریتانیا لە لێدوانێکی رۆژنامەونیدا، رەخنەی لە سیاسەتەکانی حکومەتی وڵاتەکەی گرت و وتیشی، بێ هیوایە لە سیاسەتەکانی بەریتانیا.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو شازادە چارلز نیگەرانە لەوەی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا کاریگەری لەسەر کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی كومۆنۆڵس هەبێت کە شاژنە ئیلیزابێس سەرکردایەتی دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، شازادە لەو باوەڕەدایە تەواوەی سیاسەتی بەریتانیا ترسناکە. دەشڵێت، “بەردەوام دەبێت لە رەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی بەریتانیا.”

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئۆفیسی نیشتیمانی بەریتانیا کە تایبەتە بە کاروباری ئاساییش و کۆچبەرانی بەریتانیا رایگەیاند، بڕیاروایە یەکەمین کاروانی ناردنی پەنابەرانی نایاسایی بەریتانیا بۆ رواندا لە ١٤ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستپێبکات.

لە لایەکی تریشەوە لە ١٤ی ئایار سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ٥٠ کۆچبەری نایاسایی وڵاتەکەی ئاگادارکراونەتەوە لەبارەی ناردنیان بۆ رواندا.

ئەمەش دوای ئەوەدێت لە ماوەی رابردوودا هەریەکە لە بەریتانیا و رواندا رێککەوتنێکی هاوکارییان پێکەوە واژۆکردووە، بۆ ناردنی ئەو کۆچەبرانەی دەگەنە بەریتانیا بە رێگای نایاسایی بۆ بەریتانیا کە بنێردرێن بۆ وڵاتی رواندا کە وڵاتێکی کیشوەری ئەفەریقاتە.

لەوبارەشەوە، پێشتر نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەریتانیا رایگەیاند، جێبەجێکردنی بڕیاری ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا ئاسان نیە و دەشڵێت، “حکومەتی هەرێم ئەو بڕیارەی پێناخۆشە، بەڵام ناتوانن هیچ شتێک لەبارەیەوە بکەن.”

پەیوەندیدار