بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی دیاری سیاسی کۆڕی ( ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵانگاری و دەرفەتەکانی) لە هۆڵی ئاڵای ئازادی لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لە میانەی زنجیرە كۆڕەكانی دا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 11/6/2022 دەزگای میدیایی ئێستا كۆڕێكی بۆ بەرێز د. سەربەست نەبی مامۆستای زانكۆ و لێكۆَلەری سیاسی لە ژێرناونیشانی ( ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان ئاڵانگاری و دەرفەتەکانی) لە هۆڵی ئاڵای ئازادی لەشاری هەولێر رێكخست.
لە كۆڕەكەدا، مێژووی پەیوەندی نێوان نەتەوەکانی ناوچەکەو ڕوانینی تورك بەرامبەر جوگرافیاو جیۆسیاسی و ئیتنی ناوچەکە كرد و هەرەوەها باسی لە هەوڵەكانی توركیا كرد بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە كوردنیشنەكانی لە رۆژئاوای كوردستان بەتایبەت دوا داگیركردنی عەفەرین لەلایەن ئەو ووڵاتەوە، هەروەك بەگوێرەی مەنهەجیەتی وەسفی باسی لە مێژووی تورك لەناوچەکە و هەیمەنەی ڕۆشەنبیری تورك و کاریگەری لەسەر ڕەوشی ژیانگوزاری و سایکۆلۆژی کورد و ناوچەکە کرد.
د. سەربەست ئاماژەی بە قۆناغە مێژووییەكانی كوردستان و گۆڕانکاریە سیاسی و بەرژەوەندیەکان كرد، دواتر كاریگەری هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکراین كرد و هەرەوەها مەترسی ئەو دۆخەشی باسكرد دوای ئەگەری وەرگرتنی هەریەك لە سوید وفینلەندا بۆ نێو ناتۆ لە سەر تورکیا و ئەگەر و پێشهاتەكانی لەسەر داهاتووی ناوچەكە بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی كرد.
بەشداربووانی كۆڕەكە ڕاو سەرنجی جیاوازی خۆیان دەربڕی و بە بۆچونەكانیان کۆڕەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد.
دوای بەشداری میوانان دکتۆر سەربەست گوتی، کێشەی هەسەدە ئەوەیە، کەنەیتوانیوە سیاسیانەو و ئیداریانە لەگەڵ ئەمریکا مامەڵە بکات، هەروەها كێشەیەكی دیكەیان ئەوەیە، کە درووشمە ئایدیۆلۆژییەکانی پارتە سەرەكیەكانیان لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ دۆزە نەتەوەییەکانیان بەكارهێناوە.
جەختی لەوەشكردەوە، بەداخەوە ئەو ئەزموونە لەلایەن پارچەکانی دیکەو پارت و لایەنەکانی دیکەش بوونی هەیەو هەژموونی ئایدیۆلۆژی و بەرژەوەندی حزبیان لەپێشەوەی بەرژەوەندیە نەتەوەییەکان داناوە.
لە میانەی کۆڕەکەدا بەرێز بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان باسی لە واقعیەتی دابەشبوونی جوگرافی کوردستان بۆ چوارپارچە کرد و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد کە پێویستە هێزو لایەنە سیاسیەکانی پارچەکانی کوردستان رێز لە دیموکراسی و ئازادی یەكتر بگرن.












